فیلمی 'Black Adam' بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

25-12-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Black Adam' دوەین جۆنسن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فیلمی 'Black Adam' بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی جیهاندا و داهاتی گەیشتووەتە 391 ملیۆن و 130 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
 
ئەم بەرهەمە لە 21 تشرینی یەکەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا، داهاتی یەکەم رۆژی 67 ملیۆن دۆلار بوو، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 167 ملیۆن و 730 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 223 ملیۆن و 400 هەزار دۆلارە.
 
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای وۆرنەر برۆس و دی سی کۆمێکسە و195  ملیۆن دۆلار بودجەی بەرهەمهێنانیەتی و دوەین جۆنسن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت کە رۆڵی کارەکتەری بلاک ئادەمە و هێزێکی لە رادەبەدەری هەیە، تەنانەت توانای فڕینیشی هەیە.
 
'Black Adam' لە جۆری بەرهەمە ئەکشن و فەنتازییەکانە و لە دەرهێنانی جەوما کۆلێت سیرایە، جگە لە دوەین جۆنسن، هەریەک لە سارە شاهی و پرێس برۆسنەن رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
  
دوەین جۆنسن، یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی زۆرانبازی بووە لە جیهانەدا، دواتر رووی لە سینەما کردووە، وەک ئەکتەرێک داهاتی فیلمەکانی لە ئەمریکای باکوور زیاتر لە سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە، داهاتیان لە سەرانسەری جیهاندا 10 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
 
جۆنسن، یەکێک لەو ئەکتەرانەیە کە زۆرترین کرێ بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمدا وەردەگرێت و چەند ساڵێک لە ریزبەندی یەکەمدا لیستی ئەو هونەرمەندانەدا بوو کە زۆرترین کرێ بۆ کارکردنیان وەردەگرن.
 
یەکەم دەرکەوتنی جۆنسن لە سینەمادا، لە 2002 بوو لە فیلمی سینەمایی 'The Scorpion King'، دواتر لە 2007 لە فیلمی 'The Game Plan' و 2010 لە فیلمی 'Tooth Fairy' ناوبانگی پەیداکرد.
 
جۆنسن، لە 2016 و 2019 وەک یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهان ناسێندرا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەلەک و هاوژین و کوڕەکەی

خێزانێکی کورد لە دانیمارک بە کارە هونەرییەکانیان سەرنجی دانیمارکییەکان رادەکێشن

کاتێک مرۆڤ دەچێتە ماڵی مەلەک موختاری شێوەکار لە دانیمارک، هەستدەکات چووەتە نێو دنیایەکی هونەری. ئەو هونەرمەندە عەفرینییە بەدەم کێشانی تابلۆکانیەوە گۆرانیی دڵڕفێن دەڵێت؛ هاوژین و کوڕەکەشی بە میوزیک هاوڕێیەتیی دەکەن