prev
next
رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند و ئەکتەری بەنێوبانگی بواری شانۆ و تەلەڤیزیۆن و خەڵکی کرماشان، محەممەد حەبیبیان، رۆژی یەکشەممە 23ی ئاداری 2025 لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کولتوور و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای کرماشان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، مامۆستا محەممەد حەبیبیان، یەکێک لە گەورە هونەرمەندانی بواری شانۆ و تەلەڤیزیۆن لە پارێزگای کرماشان، رۆژی یەکشەممە دوای نەخۆشییەکی درێژخانەین کۆچی دواییکرد.
محەممەد حەبیبیان لەدایکبووی ساڵی 1944ی کرماشان بوو، ماوەیەک مامۆستای وێژە بووە لە قوتابخانەکانی شاری کرماشان.
مامۆستا محەممەد حەبیبیان لە 1970 بە شانۆی "مەردی کە مۆردێ بوود و خودەش نمیدانست،" واتە "پیاوێک کە مردبوو و خۆی نەیدەزانی،" هاتە نێو بواری شانۆوە؛ دواتر بووە یەکێک لە ئەکتەرە بەنێوبانگەکانی شانۆ و زنجیرە درامای تەلەڤیزیۆنی لە کرماشان.
حەبیبیان، لە زنجیرە دراماکانی وەکو لەبێ روود (لێواری رووبار)، خاک و خورشید (خاک و خۆر) و عەرووس (بووک) رۆڵی گێڕاوە، هەروەها لە چەندین فیلمی سینەمایی وەکو بمانی (مانەوە)، چ و شەمعی دەر باد (مۆمێک لەنێو با) رۆڵی هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ