ڤیدیۆکلیپی ئەندامێکی بی تی ئێس بۆ مۆندیال لە 23 ئەم مانگە بڵاودەکرێتەوە

21-11-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن بی تی ئێس مۆندیالی 2022 Dreamers
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جۆنگکوک، گۆرانیبێژی کۆرۆیای باشوور و ئەندامی گرووپی بی تی ئێس کە ئێستا ئەندامانی پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان هەیە، لە رێوڕەسمی دەستپێکردنی مۆندیالی 2022 لە قەتەر بەشداربوو و گۆرانی پێشکێشکرد.
 
لە ئاهەنگەکەدا، جۆنگکوک گۆرانی 'Dreamers' پێشکێشکرد و ژمارەیەک سەماکار لەگەڵیدا دەرکەوتن و سەمەیان دەکرد و فەهد کوبەیسی بەرهەمهێنەری گۆرانییەکەیە.
 
رێوڕەسمی کردنەوەی مۆندیالی 2022 لە قەتەر کاژێر 17:30ـی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2022 لە یاریگەی ئەلبەیت دەستیپێکرد و ژمارەیەک هونەرمەند تێیدا ئامادەبوون.
 
بڕیارە لە 23 ئەم مانگە ڤیدیۆکلیپی گۆرانی 'Dreamers' بڵاوبکرێتەوە و جۆنگکوک لە دەستپێکی مۆندیال گۆرانییەکەی پێشکێشکرد و هەر بۆ ئەم بۆنەیە بەرهەمهێنراوە.
 
'Dreamers' سێیەم گۆرانی تایبەتی جۆنگکوکە لەدوای ئەوەی ئەندامانی گرووپی بی تی ئێس بڕیاریاندا جگە لە چالاکییە هاوبەشەکانیان، کار لەسەر پڕۆژەی تایبەتییەکانی خۆشیان بکەن.
 
ئەندامانی گرووپی بی تی ئێسی کۆریای باشوور کە ناوبانگییەکی جیهانیی هەیە، لە نێوەڕاستی حوزەیرانی 2022، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کاتیی گرووپەکەیاندا، بۆ ئەوەی هەریەک لە ئەندامانی بڕیار لەبارەی ئایندەیان بدەن، بەڵام دواتر وەک گرووپ چالاکیان پێشکێشکرد و لە هەمانکاتتدا ئەندامانی چالاکی تایبەت بە خۆیان دەکەن و دواتر روونکردنەوەیان دا کە بە هەڵە لێکدانەوە بۆ قسەکانیان کراوە و ئەوان جیانابنەوە.
 
ئەو گرووپە کەی پۆپە، داهاتی لە 2021ـدا لە سەرووی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی بووە، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا ئەو بڕیارەیانداوە، هەروەها هۆکار بووە بۆ ئەوەی وڵاتەکەی چەندین ملیار دۆلار بەهۆیەوە بەدەستبێنێت.
 
بی تی ئێس لە 10ـی حوزەیرانی 2022 نوێترین ئەلبوومی بەناوی 'Proof' بڵاوکردەوە کە لە 48 تراکی گۆرانی پێکدێت، یەکێک لە تراکەکانی بەناوی 'Yet To Come' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە، لە ماوەی یەک رۆژدا زیاتر لە 51 ملیۆن بینەری هەبوو.
 
ئەو گرووپە کە لە حەوت ئەندام پێکهاتبوو، یەکەم گرووپی میوزیکی ئاسیا بوو لە 2021 خەڵاتی هونەرمەندی ساڵی لە رێوڕەسمی خەڵاتەکانی میوزیکی ئەمریکا بەدەستهێنا.
 
بی تی ئێس گرووپێکی میوزیکی کۆریای باشوورە، لە حەوت ئەندام پێکهاتبوو و لە 2010 لە سیئۆلی کۆریای باشوور دامەزرا، ئەندامانی بریتین لە جین، سوگا، جەی-هۆپ، ئاڕ ئێم، جیمین، ڤی و یۆنگکوک.
 
یەکەم ئەلبوومی گرووپەکە لە 2013 بەناوی '2 Cool 4 Skool' بڵاوکراوەیەوە، ساڵی دواتر یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی کۆری بەناوی 'Dark & Wild' و یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی ژاپۆنی بەناوی 'Wake Up' بڵاوکردەوە، دووەم ئەلبوومی ستۆدیۆیان بە زمانی ئینگلیزی بەناوی 'Wings' لە 2017 بڵاوکردەوە و لەرێگەیەوە ناوبانگی جیهانیان بەدەستهێنا.
 
ئەو گرووپە کەی پۆپە، یەکەم گرووپی میوزیکی کۆریا بوو، یەک ملیۆن کۆپی لە ئەلبوومێکیان بفرۆشرێت و یەکەم گرووپی کۆریا بوو لە 2020 لەرێگەی گۆرانی 'Dynamite' بەربەژێری خەڵاتی گرامی بێت.
 
براوەی چەندین خەڵاتی میوزیکییە، لەوانە شەش خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی و 12 خەڵاتی میوزیکی بیلبۆرد.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند