بەڵگەفیلمی 'چای شیرین' لەبارەی حوسێن عارف لە سینەما پێشاندەدرێت

21-11-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن بەڵگەفیلمی 'چای شیرین' حوسێن عارف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی حوسێن عارف، نووسەر و چیرۆکنووسی کوردە و لەم رۆژەدا تۆڕی میدیایی رووداو بەڵگەفیلمێک لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی لە سینەما پێشاندەدات.
 
زانا نەوزاد، دەرهێنەری بەڵگەفیلمەکە بە رووداوی راگەیاند، بەڵگەفیلمی 'چای شیرین' لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی حوسێن عارف، چیرۆکنووس و رۆماننووسی کوردە و بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداوە و کاژێر 5:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 21 تشرینی دووەمی 2022 لە سینەما سالم لە سلێمانی پێشاندەدرێت و هاتن بۆ هەمووانە.
 
حوسێن عارف، چیرۆکنووس و رۆماننووسی کورد، لە 21 تشرینی دووەمی 1936 لە دایکبووە، لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو تاڕادەیەک شێوازی کۆنی نووسینی ئەو سەردەمەی گۆڕی، چ لەسەر ئاستی عەشق و توانای خۆی و چ وەک گەڕیدەیەک بۆ پەیبردن بە شەپۆلی نوێگەری دەکەوێتە دۆزینەوەی شێوازی نوێ لە نووسیندا، باشترین نموونەشی چیرۆکی 'چای شیرین'ـە کە لە 1957 نووسیویەتی.
 
بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیان و کارەکانی حوسێن عارف دەگێڕێتەوە؛ لە یادی 85 ساڵەی تەمەنیدا باسی ژیان و ئەزموونی نووسین و سەردەمی شاخ و سیاسەت و تەنانەت ژیانی ناو زیندان دەگێڕێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە