رووداو دیجیتاڵ
تەرمی چنار ئەرسانڵی، میوزیکژەنی تورکیا، رۆژی سێشەممە 20-8-2024 لە ئیستەنبووڵ دۆزرایەوە.
چنار تەمەنی 40 ساڵە و تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی کادیکۆی ئیستەنبووڵ دۆزرایەوە و دەم، دەست و قاچیشی بەسترابوون.
ئەرسانڵی لە رۆژی 17ـی ئابەوە کەس نەیبینیبوو و هیچ کەسیش هەواڵی لەبارەیەوە نەبوو. ئەوەش وایکرد، کەسوکار و هاوڕێکانی پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن.
پۆلیس ئەمڕۆ چووە شوێنەکە و دەرگای خانووەکەی ئەرسانڵی شکاند و چووە ژوورەوە و تەرمی میوزیکژەنەکەیان دۆزییەوە.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و دوو کەس وەک گومانلێکراوی ئەنجامدانی ئەو تاوانە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
چنار پێشووتر ژیانی هاوژینیی پێکهێنابوو، بەڵام لەگەڵ هاوژینەکەی نەگونجابوون و جیابوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ