‎فەرهاد پیرباڵ لە یادی لەدایکبوونیدا سندووقێک بۆ کۆکردنەوەی پارە دادەنێت

20-08-2022
هادی سەلیمی
هادی سەلیمی @hadiselimi
‎فەرهاد پیرباڵ نووسەر، شاعیر و رووناكبیر
‎فەرهاد پیرباڵ نووسەر، شاعیر و رووناكبیر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

‎لە یادی 61 ساڵەی لەدایكبوونیدا، نووسەر و شاعیر فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک داوای لە هاونیشتمانییان كرد سەردانی بكەن و لەجیاتی دیاری پارەی بۆ ببەن. لە رێورەسمێكدا لە پاركی شانەدەری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هاونیشتمانییان یادی لەدایكبوونی كرایەوە. 
 
فەرهاد پیرباڵ گوتی، "هەر كەس بەپێی توانای خۆی پارە دابنێت" دوای رێوڕەسمەکەش ئاماژەی بەوە کرد، دوای كۆكردنەوەی پارەكە ئامانجەکەی ئاشکرا دەکات و كۆكردنەوەی پارەیان بۆ ماوەی هەفتەیەک درێژكردەوە و دوای ئەوە پڕۆژەیەك رادەگەیێنێت كە بەو پارەیە دەیەوێت جێبەجێی بكات.
 
‎لە پاركی شانەدەر ژمارەیەك نووسەر و خوێنەر لە رۆژی لەدایكبوونیدا كۆبوونەوە و هەریەکە و بەپێی توانا بڕێك پارەی خستە نێو ئەو سندووقەی كە فەرهاد پیرباڵ داینابوو.
 
‎فەرهاد پیرباڵ بە رووداوی راگەیاند، ئامانجییەتی پڕۆژەیەک رابگەیێنێت كە خزمەتی كەسانی بەهرەدار و بە توانا بكات، هەر كامیان لە بواری خۆیاندا توانا و بەهرەی تایبەتیان هەیە. هەروەها گوتیشی، "وردەكاری پڕۆژەكە دادەنێن بۆ دوای كۆتاییهاتنی وادەی پارە كۆكردنەوەكە." 
 
‎فەرهاد پیرباڵ نووسەر، شاعیر و رووناكبیر لەدایكبووی 20ی ئابی 1961ی شاری هەولێرە. ‎خاوەنی نزیكەی 60 بەرهەمی ئەدەبی، شانۆیی و لێكۆڵینەوەیە لەسەر مێژوو و ئەدەبی كوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند