داهاتی زنجیرە درامای 'Squid Game' لە یەک ملیار دۆلار نزیکدەبێتەوە

18-10-2021
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
زنجیرە درامای کۆری 'Squid Game' لەسەر نێتفلیکس زۆرترین بینەری هەیە، تاوەکو ئێستا 89٪ی بینەرانی نێتفلیکس لانیکەم ئەڵقەی یەکەمی سیزنی یەکەمی زنجیرەکەیان بینیوە، لەکاتێکدا 66٪یان توانیویانە تەواوی سیزنی یەکەم لە ماوەی 23 رۆژدا سەیر بکەن.
 
زنجیرە دراما سامناک و پڕ لە سەرکێشییەکە تاوەکو ئێستا یەک سیزنی لەسەر پلاتفۆڕمی نێتفلێکس بڵاوکراوەتەوە، لە 90 وڵاتدا پێشەنگی گرتووە، وەکو یەکێک لە پڕبینەرترین بەرنامەکانی پلاتفۆرمەکە سەیر دەکرێت.
 
تێچووی بەرهەمهێنانی 'Squid Game' تاوەکو ئێستا 21.4 ملیۆن دۆلاربووە، بەڵام داهاتەکەی 800 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.
 
بیرۆکەی 'Squid Game' بەمجۆرەیە، کاراکتەرەکانی ئەم زنجیرەیە دەستدەکەن بە یاریێکی مەترسیدار، بەشداربووان گرەو ژیانی خۆیان دەکەن لەپێناو بردنەوەی 38.58 ملیۆن دۆلار. دواجار کاراکتەری ژمارە 456 کە کابرایەکە بەهۆی قەرزداریییەوە لە ژنەکەی جیابووەتەوە، پارەکە دەباتەوە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند