سبەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ دابەش دەکرێن

17-11-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سبەی چالاکییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ کۆتایی دێت خەڵات بەسەر براوەکانی فێستیڤاڵ دابەش دەکرێن و ئێوارەی ئەمڕۆ بەرهەمێکی شانۆیی لە قەڵای هەولێر نمایش دەکرێت.
 
فازڵ جاف، سەرۆکی دەستەی دادوەری فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵ سبەی هەینی کاژێر 11ـی بەیانی لە هۆڵی پێشەوا بەڕێوەدەچێت و خەڵات بەسەر براوەکانی فیستیڤاڵ دابەش دەکرێن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا خەڵات بە باشترین ئەکتەری ژن، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین دەرهێنەر، باشترین نمایش و باشترین سینۆگرافیا دەدرێت.
 
چالاکییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، لە 12ـی تشرینی دووەمی 2022 دەستیپێکرد و تاوەکو 18 مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە سێ هۆڵ و سێ کاتی جیاواز بەرهەمی شانۆیی بە خۆڕایی نمایش دەکرێن.
 
جگە لە بەرهەمی شانۆیی کوردستان، بەرهەمی شانۆیی لە وڵاتانی رووسیا، ئۆکراینا، ئیتاڵیا، تورکیا، میسر، تونس، سووریا، ئێران، پۆڵەند، لیبیا، ئوردن و عومان بەشدارن.
 
ئەوەی لە فێستیڤاڵەکەدا سەرنجڕاكێشە؛ بەشداری گرووپی شانۆیی رووسیا و ئۆکراینایە کە ئێستا ئەو دوو وڵاتە لە جەنگدان و بەرهەمی هونەرمەندانی رووسیا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بایکۆتکراون.
 
بڕیارە کاژێر 6:00ـی ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە قەڵای هەولێر، شانۆگەری 'رێگا' بەرهەمی وڵاتی رووسیا نمایش بکرێت. 
 
بڕیاربوو حەوتەمین خولی فێستیڤاڵەکە لە 27ـی ئازاری 2022 بەڕێوەبچێت، بەڵام چەند جارێک سازکردنی رەتکرایەوە و لە ماوەی سێ ساڵی رابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە سێ ساڵ دواخرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند