لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی (هەموو رەنگێکی ژیان) بەڕێوەچوو

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
دیمەنێکی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە
دیمەنێکی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا فێستیڤاڵی (هەموو رەنگێکی ژیان) بەڕێوەچوو، فێستیڤاڵەکە تایبەتە بە خواردنە کوردییەکان و لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە خواردنە کوردەوارییەکان تێیدا بەشدارییان پێکرا.
 
رۆژانی رابردوو لە شاری ئاخنی ئەڵمانیا فێستیڤاڵێکی کولتووریی پڕ لە رەنگی جوان بەناوی (هەمی رەنگێن ژیانێ) بەڕێوەچوو.
 
ئەحمەد، هاونیشتمانی دەڵێت، "ئەمڕۆ ئێمەی کورد لێرە کۆبووینەتەوە، بە دڵێكی نەتەوەیی و بە عیشقەوە، کارەکەمان کارێکی نەتەوەییە و  سەر بە هیچ لایەنێک نییە، بۆیە هەموو کەسێک هات، من پێیانەوە سەربەرزم و دەست و چاویان ماچ دەکەم، ئەمانە شێری کوردن، نەک ژنی کورد، ئەمڕۆ شێرە کوردەکان سەلماندیان ئەوان کێن، ساز، ئاواز و شێوەکار و هونەرمەند و هەموویان لێرە ئامادەبوون."
 
جیهان، هاونیشتمانی سوپاسی هەمووان دەکات، بەتایبەتی ژنانی عەفرینی و دەڵێت، "ژنانی عەفرینی زۆر ماندووبوون و ئامادەکاریی زۆریان کردووە و نان و شێویان ئامادە کردووە، ئێمە زۆر دڵخۆشین و با ماندووبوونەکەیان بە ئێمە حەڵال بکەن."
 
جیهان خەڵکی کۆبانێیە و لە هۆڵەندا نیشتەجێیە، دەڵێت، "هاتووین بۆ ئەڵمانیا بۆ بەشداریکردن لەو ئاهەنگەدا و زۆر پێی دڵخۆشین، بەڕاستی ئێمەی کورد بریندارین و زۆر ئازارمان چەشتووە، هەرچەندە هاتووین بۆ ئێرە بۆ ئەوەی کەمێک لەو ئازارەی هەمانە کەم بکەینەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانین ئەو ئازارەی چەشتوومانە لەبیری بکەین و هەمیشە لە دڵماندایە."
 
ئەمەل حەسەن، وەکو نووسەر و شاعیرێک لەو ئاهەنگەدا بەشداربووە، دەڵێت، "ماوەی دوو مانگە ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەم ئاهەنگە، ژن رەنگی ژیانە و ژیانیش رەنگی ژنە بۆیە ئاهەنگەکە پیرۆزە."
 
ئەو نووسەر و شاعیرە باسی لەوەش کرد، "ئێمە وەکو ژنی کورد خۆمان بە سەربەرز دەبینین و ئاڵای کوردستان بەرز دەکەیەنەوە؛ بۆیە ئێمە لە هەر شوێنێک بین هەر ژنە شێری کوردین، بەڵێنمان داوە سازش لەسەر ماف و ئازادییەکانمان ناکەین تاوەکو وڵاتەکەمان ئازاد نەبێت، سوپاس بۆ هاتنی ئێوە و هیوای سەرکەوتن بۆ ئەم چالاکییە دەخوازین، بەردەوام بن و بژی کورد و بژی کوردستان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە