چۆپی گۆرانییەکی ئەدێل دەڵێتەوە

16-11-2022
پەسار فایەق
   چۆپی لە ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکەدا
چۆپی لە ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکەدا
نیشانەکردن چۆپی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چۆپی، هونەرمەندی کورد، یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی ئەدێل، هونەرمەندی بەریتانی دەڵێتەوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوی دەکاتەوە.
 
گۆرانییەکە بەناوی  'Set Fire To The Rain'یە و لە کەناڵی تایبەتی چۆپی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و ستافێکی بیانی وەک ژەنیار و تۆمارکردنی گۆرانییەکە و بەرهەمهێنانی بەشداربوونە.
 
ئەم بەرهەمە یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومی '21'ـی ئەدێلە و لە 2011 بڵاوکرایەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.
 
'Set Fire To The Rain' بە دەنگی ئەدێل، لە چەند کۆنسێرتێکدا گوتراوە، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە کە لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی ئەو گۆرانیبێژە جیهانییە تۆمارکراوە، زیاتر لە 725 ملیۆن بینەری هەیە.
 
بەم دواییە چۆپی بەرهەمێکی دیکەی بەناوی 'سەربەستی' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە کە بەر لە چوار ساڵ بڵاوکراوەتەوە، ئەمجارە بە میوزیکێکی نوێ و ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بەرهەمهێنراوە و پێشکێش بە ژینا ئەمینی کرا.
 
چۆپی، پێشتر بە رووداوی راگەیاند، بەبۆنەی چلەی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، ڤیدیۆ کلیپی 'سەربەستی' بڵاوکردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ "راپەڕینە مێژوییەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێران" دووپاتکردەوە. 
 
گۆرانی 'سەربەستی' لە ئاوازی بورهان موفتی و لە تێکستی پاوڵ ئێلوارد، شاعیری فەرەنسییە و کەمال میراودەلی کردوویەتی بە کوردی و بە میوزیکێکی نوێ تۆمارکراوەتەوە، پرنس سلومو کاری میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
 
نیما جەلیلیان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپە کردووە و لە کەناڵی تایبەتی چۆپی فەتاح لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
لە مانگی ئەیلوولی 2022، دوای ئەو خۆپێشاندانانەی لە کاردانەوەی گیانلەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی سەریان هەڵدا، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی کورد و بیانی بە بڵاوکردنەوەی بەرهەم و پەیامی هاوسۆزی، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپێشاندانی کچان و ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕیوە.
 
خۆپێشاندانەکان دوای گیان لەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی هات، کە دوای دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە، گیانی لەدەستدا.
 
چۆپی، لە 1983 لە کەرکووک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی رووی لە هەندەران کردووە و لە هۆڵەندا نیشتەجێبوونە.
 
یەکەم ئەلبوومی بەناوی 'چیت ناو بنێم' لە 2004 بڵاوکردەوە و لە نۆ تراکی گۆرانی پێکهاتووە، دووەم ئەلبوومی بەناوی 'ناوت دەنێم ژینۆ' لە 2007 بڵاوکردەوە و لە 13 تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
 
ئەو هونەرمەندە ئەلبوومی 'کریستاڵ'، 'شارا' و 'باران' و چەند گۆرانییەکی تاک و ڤیدیۆکلیپپێکی بڵاوکردووەتەوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند