رووداو دیجیتاڵ
لەسەر ئاستی باکووری کوردستان و تورکیا بۆ یەکەمجار پێشانگەیەک بەناوی "پێشانگەی پەرتووکی کوردی" کرایەوە.
لەکاتێکدا بەگشتی نزیکەی 40 وەشانخانەی کوردی لە باکووری کوردستان هەن، زیاتر لە 25 وەشانخانەیان لە پێشانگەکە کتێبەکانیان نمایش دەکەن.
پێشانگەکە لە هەفتەی تایبەتە بە یادەوەریی جگەرخوێن، نووسەر و رۆشنبیری ناسراوی کوردە کە 40 ساڵ بەسەر کۆچی دواییدا تێپەڕیوە.
بەرکەن بەرەهـ، شاعیر و نووسەری کورد کە لە پێشانگەکە بەشدار بوو، لەڕێگەی رووداوەوە خۆشحاڵیی خۆی بە کردنەوەی پێشانگەکە دەربڕی و رایگەیاند "خەونی من خەونی ئەحمەدی خانییە، کە زمانی کوردی ببینم لە گەردوون دا باڵا بێت."
پێشانگەکە ئەمڕۆ (چوارشەممە، 16-10-2024) لە باتمانی باکووری کوردستان کرایەوە و تاوەکو 20ـی مانگ بەردەوام دەبێت.