'Terrifier 2' بەشێک لە بینەران بێهۆش دەکات

16-10-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن 'Terrifier 2'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوای پێشاندانی بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ترسناک 'Terrifier' لە سینەماکانی جیهاندا، بەشێک لە بینەران لە کاتی بینینی بەشێک لە دیمەنەکانی ئەم بەرهەمە، بێهۆش بوونە.
 
'Terrifier 2' لە 6 تشرینی یەکەمی 2022 بـڵاوکرایەوە و بەشێک لە بینەران ڤیدیۆی هاوڕێکانیان بڵاوکردووەتەوە کە لە کاتی بینینی فیلمەکە بێهۆش بوونە.
 
بینەرانی ئەم بەرهەمە ئاماژەی بۆ ئەوەدەکەن، بەشێک لە دیمەنەکانی فیلمەکە تۆقێنەر و پڕ لە تووندووتیژین.
 
یەکێک لە بینەرانی فیلمەکە وێنەیەکی هاوڕێیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە دوای بینینی فیلمەکە بێهۆش بووە و دەڵێت "هاوڕێیەکەم لە کاتی بینینی فیلمی 'Terrifier 2' بێهۆش بوو و داوای ئەمبۆلانسیان بۆی کرد".
 
بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە دەرهێنانی دێیمن لیۆنە و هەریەک لە دێیڤد هاورد و لۆورن لاڤێرا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 
چیرۆکی فیلمەکە باس لە گەڕانەوەی خراپەکارە دەمامکدارەکە دەکات و لە تاوانەکانی بەردەوام دەبێت و خوێناویترین رووداوەکانی لە شەوێکی هالۆویندایە.
 
یەکەم بەشی 'Terrifier' لە 2016 بڵاوکرایەوە و بودجەی بەرهەمهێنانی 35 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.
 

 

وێنەی یەکێک لەو بینەرانەی لە دوای بینینی فیلمەکە بێهۆش بووە

 

 

 

وێنەی یەکێک لەو بینەرانەی لە دوای بینینی فیلمەکە بێهۆش بووە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە