لە هۆلیوود ئەستێرەی نێوداران بە کریستینا ئەپلگێیت بەخشرا

رووداو دیجیتاڵ

کریستینا ئەپلگێیت، ئەکتەری ئەمریکی، لە رێوڕسمێکدا ئەستێرەیەکی لە شۆستەی نێوداران لە هۆلیوود پێبەخشرا و جگە لە ئەندامانی خێزانەکەی، ژمارەیەک هونەرمەند و هاوڕێی نزیکی ئامادەبوون.
 
لە رێوڕەسمەکەدا کریستینا ئەپلگێیت بەهۆی ئەو دەسکەوتە هونەرییە فرمێسک بە چاوکانیدا هاتنە خوارەوە.
 
ئەمە یەکەم دەرکەوتنی ئەو ئەکتەرە هۆلیوودییە لە دوای ئەوەی ساڵی رابردوو تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی 'Sclerosis' راگەیاند، لەم دەرکەوتنەشیدا بە گۆچانەوە ئامادەبوو.
 
کریستینا ئەپلگێیت (50 ساڵ)، لە ساڵانی 1987 تاوەکو 1997 لەرێگەی زنجیرەی کۆمێدی 'Married' ناوبانگی پەیداکرد و پێشتر تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوو و چاکبووەتەوە.
 
ئەو ئەکەتەرە لە رێوڕەسمەکەدا کە دوێنی سێشەممە 14 تشرینی دووەمی 2022 بەڕێوەچوو، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کاتێک تەمەنی پێنج ساڵان بوو، حەزی کردووە ئەستێرەیەکی لە شۆستەی نێوداراندا هەبێت.
 
دوایین بەرهەمی ئەو ئەکتەرە، زنجیرەی 'Dead To Me'یە و بڕیارە لە 17 تشرینی دووەمی 2022 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە.