تیپی مۆسیقای سلێمانی کۆنسێرتێک بۆ تووشبووانی شێرپەنجە سازدەکات

15-10-2022
پەسار فایەق
کەویار لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی
کەویار لەگەڵ تیپی مۆسیقای سلێمانی
نیشانەکردن تیپی مۆسیقای سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیپی مۆسیقای سلێمانی، بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەند، کۆنسێرتێکی خێرخوازی سازدەکات و داهاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی شێرپەنجەیە.
 
تیپی مۆسیقای سلێمانی، بە بەشداری چوار هونەرمەندی گۆرانیبێژ، کۆنسێرتەکە سازدەکات و داهاتەکەی بۆ سەنتەری ژیانەوە تەرخان دەکرێت کە تایبەتە بە پشکنینی نەخۆشی شێرپەنجە.
 
کۆنسێرتەکە لەلایەن رێکخراوی کوردستان بۆ هاوکاریی نەخۆشانی شێرپەنجە و بەهاوکاری تیپی مۆسیقای سلێمانی لە تەلاری هونەر ساز دەکرێت.
 
عادل محەممەد کەریم، سەرۆکی تیپی مۆسیقای سلێمانی، بە رووداوی راگەیاند، لەلایەن رێکخراوی کوردستانەوە پێشنیازی کۆنسێرتەکە بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی کرا، ئەوانیش وەک ئەرکێکی نیشتمانی و هاوکارییەکی مرۆیی؛ رەزامەندییان پێشاندا.
 
ئەوەشی ئاشکرا کرد، بلیتەکان نەماون و هەمووی فرۆشراون، ئەمەش "نیشانەی دڵسۆزی هاونیشتمانییانە و مایەی خۆشحاڵییە و ئەوانیش بە خۆبەخشی تێیدا بەشدارن".
 
لە کۆنسێرتەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان کەویار، نیان عەبدوڵڵا، هەردی عوسمان عەلی و مەبەست شەریف دوو گۆرانی پێشکێش دەکەن، هەروەها بەرهەمێکی نیشتمانیش پێشکێش دەکرێت کە بۆ دۆخی ئێستا ئامادەکراوە.
 
لەبارەی چالاکی داهاتووی تیپەکە، عادل ئەحمەد رایگەیاند، سێ بەرهەمی نوێی تۆمارکراویان ئامادەیە و سبەی یەکشەممەوە 16ـی تشرینی یەکەمی 2022 خولێکی دەنگبێژی بۆ ماوەی 45 رۆژ دەکەنەوە.
 
تیپی مۆسیقای سلێمانی، لە 1967 لەلایەن دەستەیەک لە ھونەرمەندانی شاری سلێمانی دامەزرا، بە فەرمی ناساندن و وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی لە 1973 بووە.
 
ئەندامانی تیپەکە پێشتر لە بەشێک لە گرووپە میوزیکییەکانی دیکەی وەک 'ھیوا' و 'خۆشی و بەختیاری' کاریان کردووە.
 
سەنتەری ژیانەوە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە بەتیشك، لە 2009ـدا دامەزراوە و لە هەموو پارێزگاكانی هەرێم و عیراقەوە تووشبووانی شێرپەنجە سەردانی دەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند