راسل کرۆو وەک باڵیۆزی شانازیی رۆما دەستنیشانکرا

15-10-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن راسل کرۆو 'Gladiator'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

راسل کرۆو، ئەکتەری سینەمایی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە رێوڕەسمێکدا وەک باڵیۆزی شانازیی رۆما هەڵبژێردرا.
 
راسل کرۆ کە بە فیلمی سینەمایی 'Gladiator' لە دەرهێنانی ریدلی سکۆت، ناوبانگی هەیە و بەهۆیەوە خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەر بەدەستهێنا، لەلایەن رۆبێرتۆ گۆالتیری، سەرۆکی شارەوانی رۆما ئەو نازناوەی پێبەخشرا.
 
رێوڕەسمەکە لە 'Capitoline Hill' لە رۆما بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاو لە میدیاکان و هۆگرانی کرۆو ئامادەبوون. 
 
سەرۆکی شارەوانی رۆما سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی کرۆ کرد بۆ ئەو رۆڵەی لە ناساندنی شوێنەوارەکانی رۆمای لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە.
 
ئەو ئەکتەرە ئێستا لە رۆمای ئیتاڵیایە و سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێکی نوێیە بەناوی 'The Pope's Exorcist'.
 
راسل کرۆو، لە ٧ـی نیسانی 1964 لە نیوزلەند لەدایکبووە و لە ئۆسترالیا ژیاوە، لە 1992 لە فیلمی درامایی 'Romper Stomper'، لە 1999 لە فیلمی 'The Insider' و لە 2001 لە فیلمی 'A Beautiful Min' رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
 
ئەو ئەکتەرە سینەماییە لە رێگەی فیلمی 'Robin Hood' ناوبانگی پەیداکرد، بەڵام هۆکاری سەرەکی بەناوبانگبوونی لە ئاستی جیهاندا، فیلمی 'Gladiator' بوو کە لە ساڵی 2000 بڵاوکرایەوە.
 
کرۆو، سێ جار بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەربژێرکراوە، یەکجار بەدەستی هێناوە، جگە لەو خەڵاتە براوەی چەندین خەڵاتی دیکەیە، لەوانە گۆڵدن گڵۆب.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند