بەرهەمێکی شانۆیی میسری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ نمایشکرا

14-11-2022
دیمەنێک لە شانۆگەری 'The Meeting'
دیمەنێک لە شانۆگەری 'The Meeting'
نیشانەکردن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ 'The Meeting' مازن غەرەباوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چالاکییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەردەوامە و لە دووەم رۆژیدا سێ بەرهەمی شانۆیی نمایشکران، یەکێک لەوانە بەرهەمێکی شانۆیی میسری بوو بەناوی 'The Meeting' لە نووسین و دەرهێنانی مازن غەرەباوی.
 
مازن غەرەباوی، نووسەر و دەرهێنەری شانۆگەرییەکە، بە رووداوی راگەیاند: "دڵخۆشم بۆ یەکەمجار لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ شانۆ بەشدار دەبم، دڵخۆشییەکی زۆرە، بە هاوکاری نێوان فێستیڤاڵ و یەکێتی هونەرمەندانی عەرەب و سەندیکای سینەماکاران کە بەرهەمەهێنەریەتی، دڵخۆشم نمایشی یەکەمی 'The Meeting' لە فێستیڤاڵی هەولێر بێت، لە هەرێمی کوردستانی عێراق". 
 
گوتیشی "زۆر سوپاسیان دەکەم و کەمێک ماندووشم کردن، بۆ ئەوەی نمایشەکە بە جوانی بکرێت، بەڵام سوپاس بۆ خودا هەست دەکەم کاردانەوەی ئەمڕۆی جەماوەر هۆکاری سەرەکی بوو کە وایکرد ئەو هەوڵە بدەین و سوپاسی مامۆستا هیوا سوعاد دەکەین بۆ هەموو هاوکارییەکانی؛ لە ئامادەکردنی نمایشەکە، هەر لە سەرەتای گەشتەکەوە و تاوەکو نمایشەکە کۆتایی هات. هەروەها زۆ دڵخۆشم بە کاردانەوەی گەورەی جەماوەر لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پێیان دەڵێم ئەمە دوا سەردانم نابێت بۆ کوردستان، بێگومان جارێکی دیکە دێمەوە".
 
ئیمان رەجائی، ئەکتەری سەرەکی شانۆگەرییەکە، بە رووداوی راگەیاند، بە بەشداریکردنی لە فێستیڤاڵەکەدا دڵخۆشە لە هەولێر و رێزگرتن و پێشوازیکردن لێیان بەرز دەنرخێنێت، لەگە دەرهێنەری شانۆگەرییەکە هێندەی لە توانیاندا بووە بۆ نمایشەکە کردوویانە.
 
چالاکییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ، لە 12ـی تشرینی دووەمی 2022 دەستیپێکرد و تاوەکو 18 مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە سێ هۆڵ و سێ کاتی جیاواز بەرهەمی شانۆیی بە خۆڕایی نمایش دەکرێن.
 
جگە لە بەرهەمی شانۆیی کوردستان، بەرهەمی شانۆیی لە وڵاتانی رووسیا، ئۆکراینا، ئیتاڵیا، تورکیا، میسر، تونس، سووریا، ئێران، پۆڵەند، لیبیا، ئوردن و عومان بەشدارن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند