شوان عەتووف به چوار فیلمی سینەمایی بەشداریی لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک دەكات

13-11-2021
نیشانەکردن شوان عەتووف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ


شوان عەتووف، سینەماكاری كورد بە چوار فیلمی سینەمایی بەشداریی له به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی ‌هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەكات. 


شوان عەتووف بە فیلمی سینەمایی '09' لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح لە بەشی پانۆراما، فیلمی سینەمایی 'ئەزموون' لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی وەكوو فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی 'بێنیشتمان' لە دەرهێنانی توورج ئەسڵانی لە بەشی پێشبركێی‌ سەرەكی و هه‌روه‌ها فیلمی سینەمایی 'خاكی پیس' لە دەرهێنانی ئاڵا هۆشیار لە بەشی پێشبركێی سەرەكی بەشداریی له هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەكات.  

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی 'سینەمای جیهان'، بەشی پێشبڕکێی 'سینەمای کوردی، بەشی 'روانینێک بە سینەمای جیهان'، بەشی 'پانۆڕامای سینەمای کوردی'، بەشی 'نمایشی تایبەت' و بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە لە رۆژانی 15 تا 22ـی تشرینی دووەمی 2021 لە هۆڵی کۆنگرەکانی زانکۆی دهۆک، هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی 'مازی مۆڵ' لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

بەشداریی شوان عەتووف لە خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکەدا دەبێتە سێیەمین بەشداریی ئەو سینەماکارە لە فێستیڤاڵەکەدا، بەڵام لە خولی ئەمساڵ بە زۆرترین فیلم بەشدارە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند