شاکیرا هاوخەمیی بۆ خێزانی ژینا ئەمینی دەردەبڕێت

11-10-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
نیشانەکردن شاکیرا ژینا ئەمینی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاکیرا، گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی، بە تویتێک هاوخەمی بۆ خێزانی ژینا ئەمینی دەردەبڕێت و هاوسۆزی و پشتیوانیش بۆ ژنان و کچانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان پێشاندەدات. 
 
بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی ژینا ئەمینی کە لە کاتی خۆپێشانداندا بەرزکراوەتەوە، هەروەها بە دانانی هاشتاگی #MahsaAmini کە ناوی فەرمیی کچە کوردەکەیە، رۆژی سێشەممە 11ـی تشرینی یەکەمی 2022، ئەستێرە جیهانییەکە، لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "دڵم لای خێزانی مەهسا ئەمینی و ئەو کچە قوتابی و ژنانەی ئێران و هەموو ئەوانەیە کە شەڕ بۆ ئازادی دەکەن."
 
لە مانگی رابردووەوە، دوای ئەو خۆپێشاندانانەی لە کاردانەوەی گیانلەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی سەریانهەڵدا، زیاتر لە هەزار گۆرانیبێژ، ئەکتەر، فیلمساز و سینەماکاری جیهانی بە قژبرین و بڵاوکردنەوەی پەیامی هاوسۆزی، پشتیوانیان بۆ خۆپێشاندانی کچان و ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕیوە کە داوای ئازادی دەکەن.
 
لابردنی سەرپۆش و بڕینی قژ بووەتە سیمایێکی دیاری خۆپێشاندانی ژنان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کە لە ئەیلوولی رابردوو دەستیپێکرد. 
 
خۆپێشاندانەکان دوای گیان لەدەستدانی گوماناویی ژینا ئەمینی هات، کە دوای دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە، گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند