بەشێک لە فیلمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە زاخۆ نمایش دەکرێن

رووداو دیجیتاڵ

11ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەستیپێکرد. بەرپرسی به‌شی سینه‌مای کوردی فێستیڤاڵەکە دەڵێت، "ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی دیکە لە زاخۆش فیلمەکان نمایش دەکرێن."
 
رۆژی دووشەممە، 09ی کانوونی یەکەمی 2024، ره‌وه‌ند زه‌ید، به‌رپرسی به‌شی سینه‌مای کوردی فێستیڤاڵەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "46 فیلمی کوردی لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێن، کە 28یان لە پێشبرکێدان و 18یان لە پانۆڕامادان، دواتر کۆمەڵێک خەڵات بەپێی بەشەکان دابەشدەکرێن."
 
به‌رپرسی به‌شی سینه‌مای کوردی فێستیڤاڵەکە گوتی: "ئەم ساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو لە زاخۆش فیلمەکان نمایش دەکرێن."
 
107 فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 16ـی کانوونی یه‌که‌می 2024 لە هۆڵی "کۆنگرە"ـی زانکۆی دهۆک و سینه‌مای "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک نمایش دەکرێن.
 
ساڵی رابردوو دەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە 09ی کانوونی یەکەم تاوەکو 16-12-2023، بەرێوەچوو، دوای هەشت رۆژ چالاکی سینەمایی و پێشاندانی فیلم، خەڵاتەکانی 10یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دابەشکران و خەڵاتی باشترین فیلمی کوردی بەخشرایە فیلمی 'Allihopa' کە لە دەرهێنانی کوردۆ دۆسکییە.