جیمی کێمل بۆ جاری سێیەم دەبێتە پێشکێشکاری خەڵاتەکانی ئۆسکار

09-11-2022
پەسار فایەق
جیمی کێمل، لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار
جیمی کێمل، لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار
نیشانەکردن جیمی کێمل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

جیمی کێمل، پێشکێشکاری ئەمریکی، بۆ جاری سێیەم وەک پێشکێشکاری رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار دەستنیشانکرا.
 
کێمل، لەمبارەیەوە رایگەیاند: هەڵبژاردنی بۆ جاری سێیەم، وەک پێشکێشکاری ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار، شانازییەکی گەورەیە بۆ ئەو.
 
95مین رێوڕەسمی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو بەڕێوە دەچێت و پێشکێشکار رێوڕەسمەکە رۆڵێکی باڵای دەبینێت.
 
ئەو پێشکێشکارە ئەمەریکییە دوو ساڵ بەسەریەکەوە لە 2017 و 2018 پێشکێشكاری ئەو رووداوە سینەماییە گرنگە بووە.
 
جیمی کێمل، پێشکێشکاری تەلەڤزیۆنی، بەرهەمهێنەر، نووسەر و ئەکتەری ئەمریکییە، لە 13 تشرینی دووەمی 1967 لە دایکبووە، لە 2012 و 2016 پێشکێشکاری خەڵاتەکانی ئێمی بووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند