سێلینا گۆمێز: رەنگە نەتوانم ببم بە دایک

رووداو دیجیتاڵ

سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە بەڵگەفیلمێکدا لە بارەی ژیانی، چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکات، یەکێک لەوانە، رەنگە نەتوانێت لە داهاتوودا ببێت بە دایک و منداڵ دروست بکات.
 
ئەو هونەرمەندە لە بەڵگەفیلمی 'My Mind & Me' هەودارانی تووشی شۆک کرد، بەهۆی ئەوەی باسی ئەوەی کردووە، رەنگە نەتوانێت ببێت بە دایک بەهۆی وەرگرتنی چارەسەری بۆ نەخۆشییەکەی کە نەخۆشی دوو جەمەسەرە و لە 2020 تووشی بووە.
 
هەروەها ئاشکرای کردووە، لە 2017 کە گورچیلەی بۆ چێنراوە، لە ماوەی 30 ساڵدا شکست دێنێت و دووبارە کێشەی بۆ دروست دەبێتەوە.
 
نەخۆشی سێلینا گۆمێزی ناچار کرد بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دووربکەوێتەوە، بەڵام ئەمە زۆر کاریگەری لەسەر ناوبانگییەکەی نەبوو، چونکە ئێستا دووبارە دەستی بە کاری هونەری کردووەتەوە.
 
فیلمی 'My Mind & Me' ئێستا لە ئەپڵ تیڤی بەردەستە، تێیدا چەند نهێنییەکی دیکەی لەبارەی هونەر و ژیانی تایبەتیی خۆی ئاشکرا کردووە و ماوەکەی یەک کاژێر و 35 خولەکە.
 
سێلینا گۆمێز، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، ئەکتەر و بەرهەمهێنەرە،
ناوی تەواوی سێلینا ماری گۆمێزە، لە 22ـی تەممووزی 1992 لە ئەمریکا لەدایکبووە، باوکی مەکسیکی و دایکی ئیتاڵییە.
 
لە 30 فیلم و 13 زنجیرەدا بەشداربووە، بەشێکیان ئەنیمەیشن بوونە و تەنیا بە دەنگ بەشداربووە، یەکەم نواندنی لە زنجیرەی 'Barney & Friends'  بووە.
 
یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی تایبەت بەخۆی بەناوی 'Stars Dance' لە 2013 بڵاوکردەوە،15  جار ژمارەی پێوانەیی لە کتێبی 'گێنس' تۆمارکردووە. 
 
لە تەمەنی 17 ساڵییەوە وەک باڵیۆز لە رێکخراوی یونیسێف دەستنیشانکراوە، لە 2020 بە یەکێک لە سەت گاریگەرترین ژنانی جیهان ناسێندرا و لە بواری فاشندا براندی تایبەت بە خۆی هەیە.