داهاتی 'The Menu' گەیشتە 73 ملیۆن دۆلار

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی سینەمایی 'The Menu' لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات، داهاتی ئەم بەرهەمە گەیشتە 73 ملیۆن و 521 هەزار دۆلاری ئەمریکی.
 
ئەم بەرهەمە لە 18 تشرینی دووەمی 2022 بڵاوکرایەوە و داهاتی یەکەم هەفتەی 15 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار بوو. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 36 ملیۆن و 504 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا، 37 ملیۆن و 17 هەزار دۆلارە.
 
'The Menu' لە هەڵسەنگاندنێکی پێشووی ماڵپەڕی 'Rotten Tomatoes' بە بەشداری 55 رەخنەگری جیهانی، توانی 89٪ دەنگەکان بەدەستبێنێت.
 
فیلمەکە باس لە گەشتی دوو هاوژین بۆ دوورگەیەک دەکات، بۆ ئەوەی ژەمە خواردنێک لە رێستۆرانتێک بخۆن کە خواردنێکی گرانبەها و نهێنی پێشکێش دەکات.  
 
ئەم بەرهەمە نوێیە لە دەرهێنانی مارک میلۆدییە و هەریەک لە رالف فاین، ئانیا تایلەر-جۆی و نیکۆڵاس هۆڵت رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.