ئالان قەرەداخی و زینوێ راوی بەرهەمێکی دوێت بڵاودەکەنەوە

05-11-2022
پەسار فایەق
ئالان فەرید و زینوێ راوی
ئالان فەرید و زینوێ راوی
نیشانەکردن ئالان قەرەداخی زینوێ راوی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئالان ئەنوەر قەدرەداخی و زینوێ راوی، بەرهەمێکی دوێتیان بەناوی 'بارانی خەم' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
 
'بارانی خەم' ئاوازەکەی یۆنانییە و بەرهەمی کیریاکۆس پاپادۆپۆولوس، ئاوازدانەری یۆنانییە و لە تێکستی ئالان قەرەداخی و باوان مورادە و زانا عەبدوڵڵاهی کاری میوزیکی بۆ کردووە و لە کوردستان کاری دەنگی کراوە.
 
ئالان قەرەداخی کە کوڕی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخییە، بە رووداوی راگەیاند، تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن خۆیەوە وەک رەشنووسێک نووسرایەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەم و کوڕی زۆر بوو، بۆیە باوان موراد، دووبارە تێکستەکەی هەڵچنییەوە، دواتریش بۆ گونجاندنی لەگەڵ ئاوازەکە کاری بۆ کردووەتەوە.
 
ئالان قەرەداخی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆر سەخت بووە کەسێک ئەو گۆرانییەی لەگەڵ بڵێت، بۆیە کۆڵم دابوو لەوەی بە هاوبەشی ئەم کارە بکرێت، گوتیشی "زینوێ راوی زۆر رۆح شیرینانە هەوڵی تەواوی خۆی دا، هەرگیز ئەو هەوڵەی لە یاد ناکەم، چونکە خانمێکی نموونەیی هونەر دۆستە". 
 
روونیشیکردەوە، ئەمە دووەم کاری فەرمییەتی لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا، بە بڕوای ئەو، دەبێ کارێک هەڵبژێریت لەگەڵی بژیت، ئینجا پێشکێشی بکەی، هیوای ئەوەش دەخوازێت بەرهەمەکە جێی رەزامەندی هەموو لایەک بێت.
 
قەرەداخی ئاشکرای کرد، بەرهەمێکی دیکەی تایبەتی ئامادەیە و بە هەردوو زمانی کوردی و ئیتاڵییە و بە هاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندێکی ئیتاڵی – ئەمریکی گووتراوە و لە ئاواز و ئامادەکردنی ئەفشین شوکرییە و بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە.
 
کاری وێنەگرتن و مۆنتاژی ڤیدیۆکلیپی 'بارانی خەم' لەلایەن ئۆزجان تاندۆگان لە سویسرا و دەروون قەرەداخی لە کوردستان کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە