ژنە ژەنیارێکی ئێرانی لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا

05-09-2024
A+ A-
ژیلا ئەسعەد- رووداو

ژنە ژەنیارێکی ئێرانی و ئەو پیاوەی لەگەڵیدا دەژیا لە گەڕەکی پیربازاری شاری رەشت بە گوللە کوژران.
 
بەرەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 4/9/2024  یاسەمین رەحمەتی، ژەنیاری میوزیک و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی تاران و ئەو کەسەی لەگەڵی دەژیا لەلایەن کەسانی نەناسراو لە ماڵەکەی خۆی لە شاری رەشت کوژرا.
 
ئەو پیاوەی کە لەگەڵ یاسەمین رەحمەتی کوژراوە، دەگوترێت هاوژینێتی، بەڵام تائێستا سەرچاوە فەرمییەکان ناسنامەی ئەو کەسە کوژراوەیان ئاشکرا نەکردووە.
 
رەحمەتی، لە ساڵی 1987 لە تفرش لە دایک بووە، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە شاری رەشت ژیاوە.
 
یاسەمین رەحمەتی یەکێک لەو مۆسیقاژەنە ناسراوانەی سەنتورە، کە لە مامۆستا بەنێوبانگەکانی ئێرانەوە فێری ژەنینی ئەو ئامێرە بووە.
 
تائێستا هیچ هەواڵێک لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکە رانەگەیێندراوە.
 
هەر رۆژی چوارشەممە عیسا گوڵمحەممەدی سەرۆکی دەستەی بۆکسێنی پارێزگای تەورێز و یەکێک لە ئەستێرەکانی بۆکسێنی ئێرانی بە چەقۆ و گوللە کوژرا.
 
گۆڵمحەممەدی شەوی سێشەممە لە باخچەی تایبەتی خۆی بە هۆی بەرکەوتنی 5 چەقۆ و 11 گوللە کوژرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە