'Black Panther' لە پلاتفۆرمێکی بڵاوکردنەوەی فیلم بڵاودەکرێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی سینەمایی 'Black Panther: Wakanda Forever' لە دوای پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا و بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆر، بڕیارە لەم مانگەدا لە پلاتفۆرمی دیزنی پڵەس بڵاوبکرێتەوە.
 
کۆمپانیای دیزنی رایگەیاند، لە 20 ئەم مانگە ئەم بەرهەمە سینەماییە لەو پلاتفۆرمە بڵاودەکرێتەوە، واتە لە دوای 70 رۆژ پێشاندانی لە سینەماکاندا.
 
لەلایەکی دیکەوە، داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە سینەماکانی جیهاندا گەیشتە 820 ملیۆن و 145 هەزار دۆلاری ئەمریکی، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 439 ملیۆن و 645 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 380 ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە.
 
'Black Panther: Wakanda Forever' بەرهەمی کۆمپانیای مارڤل و واڵت دیزنییە و لە 11 تشرینی دووەمی 2022 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی راین کوگلەرە و هەریەک لە ئەنجێلا باست و تێنۆچ وێرتە رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
 
گۆرانی سەرەکی ئەم بەرهەمە بەناوی 'Lift Me Up'یە و لە 28 تشرینی یەکەمی 2022 لە کەناڵی تایبەتی ئەو هونەرمەندە بڵاوکراوەتەوە.
 
لیتیشا رایت، یەکێک لە ئەکتەرە بەشداربووەکانی فیلمەکەیە و لە کاتی وێنەگرتندا تووشی پێکان هات، بەڵام نەبووە هۆی راگرتنی وێنەگرتنی فیلمەکە، چونکە ئەو دیمەنانە وێنەگیران کە ئەو تێیدا نەبووە و وێنەگرتن بەردەوام بوو.