رووداو دیجیتاڵ
هەردوو هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان دلۆ دۆغان و دەلیل سلێمان، بەرهەمێکی دوێتیان بەناوی 'ئەڤ کچکا خوەشک' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکردەوە.
دلۆ دۆغان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە نوێیەی لە تێکست و ئاوازی ئەکرەم رەشۆیە و کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکە لەلایەن دەیسەم دۆخان کراوە و لە ئەڵمانیا وێنەگیراوە و لە کەناڵی تایبەتی ئەو دەرهێنەرە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لەم بەرهەمە بۆ ئەمساڵ چەند بەرهەمێکی دیکەی بەدەستەوەیە و کاریان لەسەر دەکات و لە ماوەی داهاتوودا بڵاویان دەکاتەوە.
دلۆ دۆغان، لە تربەسپیێی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە، سێ ئەلبوومی گۆرانی و چەند گۆرانییەکی تاک و ڤیدیۆکلیپی هەیە، یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی لە 2004 بڵاوکردووەتەوە و دوایین ئەلبوومیشی لە 2014 بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ