ئالان قەرەداخی بەرهەمێکی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژێکی ئیتاڵی بڵاودەکاتەوە

04-01-2023
پەسار فایەق
ئالان قەرەداخی و سیلڤیا مۆریجی
ئالان قەرەداخی و سیلڤیا مۆریجی
نیشانەکردن ئالان قەرەداخی سیلڤیا مۆریجی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند ئالان قەرەداخی، بەرهەمێکی دوێت لەگەڵ هونەرمەند سیلڤیا مۆریجی، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئیتاڵیا – ئەمریکی بڵاوکردەوە.
 
بەرهەمەکە بەناوی 'سەمای رووحەکان'ـە، تێکستەکەی لەلایەن ئاراس گەبەیی، سیلڤیا مۆریجی و ئالان قەرەداخییەوە نووسراوە و ئەفشین شوکری، هونەرمەندی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاوازی بۆ داناوە.
 
ئالان قەرەداخی کە کوڕی هونەرمەند ئەنوەر قەرەداخییە، بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند، چیرۆکی ئامادەکردنی ئەم بەرهەمە کۆمەڵێ یادگاری و هەنگاو و ئەزموونی جوانی پێ بەخشیوە، لە کاتێکدا بوو کە بۆ خانمە گۆرانیبێژێک گەڕاوە بۆ ئەوەی لە بەرهەمی پێشتری بەشدار بێت، هونەرمەندانی ئەو پەیوەندی پێوە کردوون، بە شێوازێکی دیکە لێکدانەوەیان لەو هاوبەشی کارکردنە کردووە و دەڵێت "ئەمە جێی داخە".
 
گوتیشی، هەر لەو کاتە سەختە بوو خاتوو سیلڤیا زۆر بە شێوازێکی جوان و خاکی پەیوەندی پێوە کردووە و داوای کردووە بەرهەمێکی هاوبەش بەرهەمبێنن و بە هەردوو زمانی کوردی و ئیتاڵی بێت.
 
ئەم بەرهەمە لە رۆمای ئیتاڵیا وێنەگیراوە و لە کەناڵی تایبەتی ئالان قەرەداخی لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە، فرانچێسکۆ فیلاچیۆنە، کاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ کردووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە