رووداو دیجیتال
هونەرمەند هەرێم محەممەد، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'تەبیب' پێشکێش بە رۆحی عەلی عاشق دەکات و ئەمشەو بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاودەکرێتەوە.
هەرێم محەممەد بە رووداوی راگەیاند، گۆرانی 'تەبیب' چیرۆکی عەلی عاشقی لە پشتەوەیە، بۆیە پێشکێش بە رووحی ئەو کراوە.
گۆرانی 'تەبیب' لە تێکست و ئاواز هەرێم محەممەدە، سەرکان تانیک کاری دابەشکردنی میوزیک و میکس و ماسترینگی بۆ کردووە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی هۆگر محەممەدە و لە رانیە دیمەنەکانی وێنەگیراون.
عەلی عاشق لە تەمەنی لاویدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستیی کچێک، کاتێک بە خۆشەویستەکەی ناگات، لە تەمەنی 24 ساڵیدا ژیانی تەنیایی هەڵدەبژێرێت و روودەکاتە گەلی عەلی بەگ، 59 ساڵ لەوێ بە تەنیا ژیا، لە 12 تشرینی یەکەمی 2020 لە تەمەنی 83 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ساڵی 2014 نێچیرڤان بارزانی، خانوویەکی بە تەواوی پێداویستییەکانی ناو ماڵ بۆ دروستکرد، کاتێکیش مرد کلیلی ماڵەکەی رادەستی پۆلیسی خەلیفان کرا، پێشتر سەدام حوسێن و مام جەلال سەردانیان ئەو عاشقەیان کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ