وێڵ سمێس داوا دەکات بەهۆی رووداوەکەی ئۆسکار فیلمەکەی سزا نەدرێت

01-12-2022
پەسار فایەق
وێڵ سمێس لەگەڵ هاوژینەکەی لە پێشاندانی نوێترین فیلمی
وێڵ سمێس لەگەڵ هاوژینەکەی لە پێشاندانی نوێترین فیلمی
نیشانەکردن وێڵ سمێس 'Emancipation'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'Emancipation' نوێترین فیلمی وێڵ سمێس، ئەکتەری ئەمریکی، لە لۆس ئەنجلس پێشاندانی تایبەتی بۆ کرا و ئەو ئەکتەرە لەگەڵ بەشێک لە ستافی فیلمەکەی ئامادەبوو.
 
پێشاندانی تایبەتی فیلمەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەچوو و بڕیارە ئەم بەرهەمە سبەی هەینی لە سینەماکانی ئەمریکا پێشانبدرێت، دواتریش لە پلاتفۆڕمی ئەپڵ پڵەس لە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەکرێتەوە.
 
سمێس، لە هەڤپەیڤینێکدا رایگەیاند، رەنگە رفتاری لە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، کاریگەری لەسەر رێژەی بینینی فیلمەکە و پێشوازی هۆگرانی فیلم بۆی هەبێت.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تاکە شتێک کە تووشی دڵەڕواکێی دەکات، ئەوەیە کە خەڵکێکی زۆر لەم بەرهەمەدا کارێکی جوانیان کردووە، هیوای ئەوەشی خواست ناکرێت بەهۆی رەفتارەکانی ئەو، هەموو تیمەکەی ساز بدرێت.
 
سمێس، سیناریۆی فیلمەکەی بە گرنگترین سیناریۆ ناساند کە تاوەکو ئێستا وەک ئەکتەر بۆی پێشنیاز کرابێت.
 
ئەو ئەکتەرە هۆلیوودییە، لە کاتی پێشاندانی تایبەتی فیلمەکەی لە لۆس ئەنجلس، رایگەیاند: "بەڵێ، دەزانی، رۆژانە سەت جار لە لایەن ئەکتەرە زۆر باشەکانەوە پێت بگوترێت قوڵەڕەش، سەخت بوو، بەڵام بۆ هەموو کەس سەخت بوو، وەکو ئەوە وایە ئەو دیمەنانە زیندوو بکەیتەوە، کاتێک کە دەڕۆیتە زۆر شوێنی راستەقینە کە ئەو شتانەی تێدا روودەدەن، دیمەنێکی زۆر دڕندانەیە، کەشەکە دڕندانە بوو، بابەتەکە دڕندانە بوو، بۆ ئەوەی وزەی فیلمەکە بهێڵیتەوە، پێویست بوو هەموو کەسێک بچێتە نێو شتە قێزەونە راستەقینەکانەوە".
 
لەم بەرهەمەدا ئەو ئەکتەرە تەمەن 54 ساڵە، رۆڵی کۆیلەیەک بەناوی پیتەر لە لویزیانای ئەمریکا دەگێڕێت، هەوڵدەدات لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئەمریکا، ماڵباتە پەرتەوازەکەی کۆبکاتەوە.
 
وێڵ سمێس، ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکار بەدەستهێنا و کاتێک کریس رۆک، پێشکیشکاری رێوڕەسمی ئۆسکار باسی هاوژیەنکەی کرد، سمێس هێرشی کردە سەر و زلـلەیەکی لێدا، ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر سمێس چەند جارێک داوای لێبوردنی لە رۆک کرد، بەڵام وەڵامی نەدرایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند