رووداو دیجیتاڵ
شوان قەرەداخی برای دڵنیا قەرەداخی رەتی دەکاتەوە ئەو هونەرمەندە کۆچی دوایی کردبێت.
ئەمڕۆ هەینی شوان قەرەداخی، برای هونەرمەند دڵنیا قەرەداخی بە رووداوی گوت، "سەرلەبەری ئەو هەواڵانەی باس لە کۆچی دوایی دڵنیای خوشکم دەکەن رەت دەکەینەوە. دڵنیا تەندروستیی زۆر باشە."
برای خانمە هونەرمەندەکە ئاماژەی بەوەش کرد، "جێگەی نیگەرانییە کەسانێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەو جۆرە خەڵک دەخەنە دڵەڕاوکێوە، تەنیا لەبەر ئەوەی لایک و کۆمێنت بۆ پەیجەکانیان کۆبکەنەوە."
شوان قەرەداخی باسی لەوەش کرد، هونەرمەند دڵنیا لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەژی.
دڵنیا قەرەداخی، هونەرمەندێکی کوردستانە و لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەردا کار دەکات.
ئەو خانمە هونەرمەندە ساڵی 2014 ژیانی هاوژینی لەگەڵ کۆنسووڵی پێشووی میسر لە ھەولێر پێکهێنا و ئێستا لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ