دادگەی ئەمریکا: دێپ و هێرد ناوی یەکدییان زڕاندووە

02-06-2022
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەی ڤێرجینیای ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لە بارەی دۆسیەی جۆنی دێپ، ئەستێرەی هۆڵیوود و ئەمبەر هێردی هاوژینی پێشووی دا.
 
دادگەکە تاوانی ناوزڕاندنی بەسەر هەردوو ئەکتەرە ئەمریکییەکەدا ساخکردەوە. جۆنی دێپ خۆی بە براوەی دۆسیەکە دەزانێت و دەڵێت: "دادوەرەکان ژیانیان بۆ گەڕاندمەوە"، ئەمبەر هێردیش "بێهیوابوونی" خۆی بەرامبەر بڕیارەکە دەخاتەڕوو.
 
دادگەی ڤێرجینیا رایگەیاند، ئەمبەر هێرد لە گوتارێکیدا لە ساڵی 2018 دەنگۆی ناڕاستی لە بارەی جۆنی دێپ بڵاوکردووەتەوە گوایە تووندوتیژیی سێکسیی بەرامبەر کردووە، بەو پێیە بڕیاریدا کە جۆنی دێپ بە 15 ملیۆن دۆلار قەرەبوو بکرێتەوە. 
 
بەگوێرەی بڕیاری دەستەی دادوەرانی دادگاکە، جۆنی دێپیش تاوانبارە بە ناوزڕاندنی هاوژینی پێشووی و پێویستە بە دوو ملیۆن دۆلار قەرەبووی بکاتەوە. 
 
دوای ئاشکراکردنی بڕیارەکە، جۆنی دێپ لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دادوەرەکان ژیانیان بۆ گەڕاندمەوە." بەڵام ئەمبەر هێرد بڕیارەکەی بە "بێهیواکەر و نسکۆ" بۆ ژنان ناوبرد.
 
لە راگەیێندراوێکدا، خانمە ئەکتەرە ئەمریکییەکە گوتی: "ئەو بێهوابوونەی هەستی پێدەکەم نایێتە زمان. دڵم شکاوە چونکە ئەو بەڵگانەی کە بە قەد شاخێک بوون بەس نەبوون بۆ وەستانەوە دژی هێز، هەژموون و کاریگەریی بێبەرابەری هاوژینی پێشووم."
 
هەروەها گوتیشی: "من تەنانەت زیاتر بێهیوام لە بەرامبەر ئەو واتایەی کە ئەم بڕیارە بۆ ژنانی دیکە هەیەتی. ئەمە نسکۆیە. پاشەکشە بەو بیرۆکە دەکات کە تووندوتیژیی دژی ژنان بە جیددی وەردەگیرێت."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی زمناکۆ مۆرادی، قارەمانی هەرلینگ و چالاکڤان کە لای ئێرلاندییەکان بە 'زاک' ناسراوە و پۆستەرێکی بەڵگەفیلمەکەی

لە ئێرلاند بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیانی کوردێکی دیاسپۆرانشین نمایش دەکرێت

(ماڵ: چیرۆکی ژیانی زاک مۆرادی) ناوی ئەو بەڵگەفیلمەیە کە ئێستا لە ئێرلاند نمایش دەکرێت. بەڵگەفیلمەکە چیرۆکی ژیانی کۆچبەرێکی کورد دەگێڕێتەوە کە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەگاتە باشووری کوردستان و عێراق و بەدوایدا دەگاتە ئێرلاند