دەشنێ موراد: لە هاڵۆییندا جلوبەرگی کوردیم پۆشی

31-10-2015
رووداو @Rudawkurdish
...
...
نیشانەکردن دەشنێ موراد هاڵۆیین
A+ A-

رووداو - هەولێر 

دەشنێ موراد کچە گۆرانیبێژی کورد لە بەرنامەی نووڕۆژی رووداودا بەشداربوو و باسی لە چۆنییەتی سەرهەڵدانی جەژنی هاڵۆیین کرد و ئاشکراشی کرد کە ئەو لەئاهەنگێکدا لە هاڵۆیین جلوبەرگی کوردی پۆشیوە.

دەشنێ کە تەمەنی منداڵیی لە هۆڵەدا ژیاوە باسی لەوە کرد، کە جەژنی هاڵۆیین لە هۆڵەندا لە کاتیی منداڵیی ئەودا زۆر باونەبووە، بەڵام ئەو بەشداری لە یادێکی هاڵۆییندا کردووە و جلوبەرگی کوردیشی پۆشیوە.

دەشنێ  هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە جەژنی هاڵۆیین بۆ منداڵان زۆر خۆشە بەهۆی ئەوەی لەو شەوەدا منداڵان دەگەڕێن بۆئەوەی شیرینی کۆبکەنەوە و جلوبەرگی ترسناک دەپۆشن و سەیری فیلمی ترسناکیش دەکەن.

هاڵۆیین سەرەتا جەژنێکی ئایینی بووە، بەڵام ئێستا لە قاڵبە ئاینییەکەی دەرچووە و روویێکی کولتووری وەرگرتووە، بۆیە دەشنێ پێشبینی دەکات لەمەودوا لە کوردستانیش یادی هاڵۆیین بکرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە