دوای 15 ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی گرووپی 'Oasis' زنجیرە کۆنسێرتێک سازدەکات

رووداو دیجیتاڵ

15 ساڵ بەسەر هەڵوەشانەوەی گرووپی رۆکی بەریتانی "Oasis" تێدەپەڕێت، هەردوو ئەندامە سەرەکییەکەی دووبارە یەکیان گرتەوە و بەنیازن گەشتێکی هونەری ئەنجام بدەن.
 
نوئێل گالاگەر و لیەم گالاگەر دوو بران، دوای جیابوونەوەیان بەنیازن دووبارە گرووپەکە پێکبێننەوە و زنجیرە کۆنسێرتێک لە 2025 سازبکەن.
 
گرووپی "Oasis" لە 1991 دامەزرا و لە پێنج ئەنجام پێکهاتبوو، یەکەم ئەلبوومی بەناوی "Definitely Maybe" بڵاوکردەوە، بەهۆی کێشەکانی نێوان نوئێل و لیەم، جیابوونەوە.  
 
بڕیارە یەکەم کۆنسێرتی گەشتەکە لە 4ـی تەمموزی 2024 لە کاریدف لە وێڵز سازبکرێت، کۆی گشتیی کۆنسێرتەکان 14 کۆنسێرتن لە بەریتانیا.
 
هۆگرانی ئەو دوو برایە بێ ئومێد ببوون لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییان و دووبارە پێکهێنانەوەی گرووپەکە، چونکە چەند جارێک لە رێگەی میدیاوە هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی.