رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە فیلمێک لەبارەی دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە سینەماکاندا پێشانبدرێت، لەبەرامبەردا تیمەکەی بڕیاری داوە، داوای یاسایی لە دژی دەرهێنەرەکەی و ستافەکەی تۆمار بکات.
فیلمەکە بەناوی "The Apprentice"یە و لە جۆری بەرهەمە دۆکۆدراماییەکانە، تێیدا باس لە گەیشتنی ترەمپ بە دەسەڵات دەکات و سێباستاین ستان رۆڵی دەگێڕێت.
بڕیارە فیلمەکە لە 11ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت، پێشتریش لە مانگی ئایاری 2024 لە فێستیڤاڵی فیلمی کان پێشاندراوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 05-11-2024 بکرێت و رکابەرایەتی لەنێوان ترەمپ و هاریسە.
بەگوێرەی دوایین راپرسی، ئەگەر ئێستا هەڵبژاردن بکرێت کامالا هاریس 48.4٪ و ترەمپیش 46.9٪ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ