رووداو - AFP
لەیدی گاگا، گۆرانیبێژی ئەمریکی لەکاتی بەشداری کردنی لە زنجیرە پڕۆگرامێکدا چەند شێوازێکی جیاواز و نوێی دەمامکی بەکارهێنا و بووە هۆی راکێشانی سەرنجی ئامادەبووان.
ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە بووە براوەی خەڵاتی باشترین گۆرانی ساڵی 2020 لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی MTV داوای لە ئامادەبووان کرد کە بەردەوامبن لە پۆشینی دەمامک، چونکە مەترسییەکانی کۆرۆنا هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
دەرکەوتنی لەیدی گاگا بەو دەمامکە جیاوازانەوە شتێکی چاوەڕوانکراو بوو، چونکە ئەو خانمە گۆرانیبێژە پێشتر لە بواری جلوبەرگ خاوەنی چەندین براند و شێوازی نوێ سەرنجڕاکێش بووە.
لەیدی گاگا تەمەنی 34 ساڵە و ماوەی 15 ساڵە کاری هونەری دەکات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 خەڵاتی نێودەوڵەتی لە بواری هونەردا بردووەتەوە. هەروەها سامانی لەیدی گاگا لە ساڵی 2016 بە 275 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ