ئەلیسا و ماجید موهەندیس بەیەکەوە دەبینرێن

31-07-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئەلیسا ماجید موهەندیس
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

ئەلیسا، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی و ماجید موهەندیس، گۆرانیبێژی عێراقی، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا لە هوتێلێکدا بەیەکەوە دەبینرێن.

ئەو دوو گۆرانیبێژە لە کۆنسێرتێکدا بەیەکەوە دەردەکەون کە بۆ رەوەندی عەرەبی لە ئەوروپا و بەتایبەت لە وڵاتی بەریتانیا، سازی دەکەن.

کۆنسێرتەکە لە 7 مانگی ئابی داهاتوو لە یەکێک لە هۆڵەکانی لەندەن بەڕێوەدوەچێت و نرخی گرانترین پلیتی کۆنسێرتەکە بە بڕی هەزار پاوەند فرۆشراوە.

لە ئاهەنگەکەدا هەردوو گۆرانیبێژ ژمارەیەک گۆرانی خۆیان پێشکەش بە جەماوەرەکەیان دەکەن.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە