چەناڵی یوتیوبی شاکیرا 20 ملیار بینەری تێپەڕاند

 
رووداو دیجیتاڵ

چەناڵی یوتیوبی شاکیرا، ئەستێرەی ناوداری جیهانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد کە 20 ملیار بینەری تێپەڕاند.
 
شاکیرا خانمە ئەستێرەی کۆلۆمبیی 43 ساڵان یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانیبێژانی لاتینی، لە چەناڵەکەیدا ڤیدیۆی هەیە دوو ملیار بینەری تێپەڕاندووە.
  
شاکیرا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یوتیوبی خۆی زیاتر لە 31 ملیۆن هاوبەشی هەیە، لە ئینستاگرامیش زیاتر لە 70 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، لە فەیسبووکیش زیاتر لە 99 ملیۆن لایکی هەیە، لە توویتەریش زیاتر لە 52 ملیۆن فۆلۆوەری هەیە.
 
شاکیرا لە ساڵی 1990 دەستی بە کاری هونەری کردووە، ژمارەیەک لە گۆرانییەکانی ناوبانگێکی زۆریان هەیە و بەردەوام لەسەر زاری خەڵکە. لەو گۆرانیانەش "waka waka" و"hips don't lie" و"whenever, wherever"، کە ژمارەیەکی پێوانەییان لە بینەر تۆمارکردووە.