بە سەتان ئەرجەنتینی جلوبەرگی کارەکتەری سپایدەرمان دەپۆشن

رووداو دیجیتاڵ

بە سەتان هەواداری کارەکتەری کۆمێکی سپایدەرمان لە ئەرجەنتین، جلوبەرگی ئەو کارەکتەرەیان پۆشی بۆ ئەوەی ژمارەیەکی نوێ تۆمار بکەن و ئەو تۆمارە لە کتێبی گینس تۆمار بکەن.
 
کۆبوونەوەی هەوادارانی سپایدەرمان رۆژی یەکشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2023؛ لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین بەڕێوەچوو و بەشداربووان لە تەمەنی جیا جیادا بوون.
 
ئەوانەی لەو کۆبوونەوەدا ئامادەبوون، خواردنی لەقوتووکراویان لەگەڵ خۆیاندا هێنابوو بۆ ئەوەی بە دامەزراوەیەکی خێرخوازی ببەخشن کە هاوکاری بۆ هەژاران کۆدەکاتەوە.
 
پێشتر زۆرترین هەواداری سپایدەرمان لە مالیزیا جلوبەرگی ئەو کارەکتەرەی فیلمیان پۆشیبوو و بەهۆیەوە ئەو تۆمارەیان لە کتێبی گینس تۆمارکرا.
 
ئەگەرچی کۆبوونەوەی هەوادارانی سپایدەرمان لە بۆینس ئایرس گەورە بوو، بەڵام دیار نییە کە ژمارەیان گەیشتووەتە 685 کەس یاخود نا، بۆ ئەوەی بتوانن تۆمارێکی نوێ تۆمار بکەن.