تیپی هەڵپەڕكێ لە ماراسۆنی هەولێر

رووداو- هەولێر

چوارەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە شایی و هەڵپەڕكێ كۆتایی دێت و لە شوێنی كۆتاییهانی كەرنەڤاڵەكە، واتە ئەو شوێنەی جام و میدالیاكانی لێ دابەشدەكرێن، تیپی هەڵپەڕكێی كوڕان و كچان ئامادەن.

ئێستا لە شاری هەولێر چوارەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی بە بەشداری نزیكەی 6 هەزار كەس لە 28 وڵاتی جیاوازەوە بەڕێوەدەچێت. ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر سێ ئاستە، ئاستی یەكەم 5 كیلۆمەتر، ئاستی دووەم 10 كیلۆمەتر، ئاستی سێیەم 21 كیلۆمەتر.