کریس کریستۆفەرسەن لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەسار فایەق
نیشانەکردن کریس کریستۆفەرسەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کریس کریستۆفەرسەن، گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی، لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
هەواڵی کۆچی دوایی کریستۆفەرسەن، لەلایەن ماڵباتەکەی بڵاوکرایەوە کە رۆژی شەممە 28ـی ئەیلوولی 2024 (بە کاتی ئەمریکا)، لە ماڵەکەیدا لە ماوی لە ویلایەتی هاوای ئەمریکا کۆچی دواییکردووە، بەڵام ئاماژە بە هۆکاری مردنەکەی نەکراوە.
 
ئەو هونەرمەندە تێکستی گۆرانی بۆ ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان نووسیوە، بەشێک لەو گۆرانییانە ناوبانگی زۆریان بەدەستهێناوە. خۆیشی وەک یەکێک لە گۆرانیبیژە دیارەکانی گۆرانی میللی ناوبانگی پەیداکردووە.
 
جگە لە جیهانی میوزیک و نووسین، وەک ئەکتەرێکی دیار لە سینەمای هۆلیوود خۆی ناساندووە، یەکێک لە فیلمە دیارەکانی "Alice Doesn't Live Here Anymore"ـە لە دەرهێنانی مارتن سکۆرسیزییە لە 1974.
 
کاتێک خوێندکار بووە لە زانکۆ، یاریزانی بۆکسێن و تۆپی پێ بووە و ماستەری لە زمانی ئینگلیزی بەدەستهێناوە.
 
لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی کریس کریستۆفەرسەن، "Why Me"، "Watch Closely No" و "Desperados Waiting for a Train".
 
لە 2021 لە گۆرانیگوتن دوورکەوتەوە، دواتر چەند جارێک وەک میوان لەسەر شانۆ دەرکەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە