دوایین وەرزی 'The Boys' بەرهەمدێت

رووداو دیجیتاڵ

بەرهەمهێنەرانی زنجیرەی "The Boys" وەرزێکی نوێی زنجیرەکە بەرهەمدێنن و کۆتایی بە چیرۆکەکەی دێت و دەبێتە دوایین وەرزی ئەم بەرهەمە.
 
ئێستا وەرزی چوارەمی زنجیرەکە لە یەکێک لە پلاتفۆڕمەکان پەخش دەکرێت، بەهۆی پێشوازی بینەرانەوە، بڕیاری وەرزی پێنجەمی دراوە.
 
لە کاتی بڵاوبوونەوەی وەرزی چوارەمی زنجیرەکە، رێژەی بینەران بە بەراورد لەگەڵ چوار رۆژی سەرەتای بڵاوبوونەوەی وەرزی سێیەمدا، بە رێژەی 21٪ بینەری زیادی کردبوو.
 
دوایین ئەڵقەی وەرزی سێیەمی "The Boys" مژاری سیاسیی بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی 2024 لەخۆگرتبوو، بەهۆی رووداوی تەقەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ناوی ئەڵقەی پێش کۆتایی کۆڕا.
 
زنجیرەکە باس لە ژیانی ژمارەیەک کەسی خاوەن هێزی لە رادەبەدەر دەکات کە کار بۆ کۆمپانیایەکی گەورە دەکەن و لەلایەن گرووپێکەوە هەوڵی لەناوبردنیان دەدەرێت.