پەیکەرێک بۆ سەلمان خان دروستدەکرێت

30-06-2015
پەسار فایەق
نیشانەکردن بۆلیوود
A+ A-
رووداو/ ئيم بی سی

ئەکتەری سینەمای بۆلیوود، سەلمان خان، کە ئێستا سەرقاڵی بەشداریکردنە لە فیلمێکی نوێی سینەماییدا، پەیکەرێکی بۆ دروستدەکرێت.

فیلمی"Bajrangi Bhaijaan" کە سەلمان خان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە لاپەڕی فیلمەکەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا، وێنەی کەسێک بڵاوکراوەتەوە کە سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرێکە بۆ خان.

لەژێر وێنەکەدا نووسراوە، پەیکەرەکە لە مۆزەخانەی تۆسۆی هیندی دروستدەکرێت.

لە فیلمی"Bajrangi Bhaijaan"ـدا جگە لە سەلمان خان، خانمە ئەکتەری سینەمایی، کارینا کاپوور، ئۆمران هاشمی و نەوزادئەلدین سەدیقی، رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و مەحەمەد خان کاری دەرهێنانی بۆ دەکات.

ئەم فیلمە دراماییە، چیرۆکی خۆشەویستی نێوان کوڕ و کچێک دەگێڕێتەوە، کە ئایینیان جیاوازە و ئەو کێشانە دەخاتەڕوو، کە بە هۆی داب و نەریتەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە