دارا محەممەد عەلی ئەزموونی 50 ساڵەی بۆ خانەنشینان دەخاتەڕوو

30-05-2024
پەسار فایەق
شیاو یوسف، سەردانیکاری پێشانگەکە لە بەردەم یەکێک لە تابلۆکاندا
شیاو یوسف، سەردانیکاری پێشانگەکە لە بەردەم یەکێک لە تابلۆکاندا
نیشانەکردن دارا محەممەد عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دارا محەممەد عەلی، 50 ساڵە لە رێگەی فڵچە و رەنگەکانەوە، دنیا بینی خۆی لە تابلۆکاندا دەخاتەڕوو.
 
لە کۆی ئەزموونی هونەریی، بەشێک لە بەرهەمەکان لە باخی شاری هەولێر خستەڕوو کە خانەنشینانی هەولێر تێیدا کۆدەبنەوە. پەیامی سەرەکیی پێشانگەکەش، بۆ خانەنشینان بوو.
 
بە بڕوای دارا محەممەد عەلی، سەنتەری خانەنشینانی هەولێر شوێنێکی گونجاوە بۆ کردنەوەی پێشانگە و بە پێویستی دەزانێت چالاکی لەو جۆرە بۆ خانەنشینان بکرێتەوە، گوتیشی: "خانەشینی مردن نییە". 
 
پێشانگەکە زیاتر لە 30 کاری هونەریی لەخۆگرتبوو، لەوانە تابلۆ، مۆتیڤ و کاریکاتێر، دوو لە تابلۆکانیش بۆ یەکەمجار خرانەڕوو، لەوانەش تابلۆی پڕ رەنگی منارەی هەولێر.
 
بەشێکی زۆری ئامادەبووان، کەسانی خانەنشین بوون لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتیش هونەرمەندان و نووسەران.
 
جەمال دیلان، هونەرمەند، بە روودای راگەیاند، کردنەوەی پێشانگەی لەو جۆرە بۆ خانەشینان پێویستە، سوپاسی لە رێکخەرانی پێشانگەکە کرد. 
 
هەوادارانی هونەری دارا محەممەد عەلی، تەنیا خانەنشینان نەبوون، بەڵکو گەنجانیش لە پێشانگەکەدا ئامادەبوون.
 
شیاو یوسف، گەنجێکی بەشداربوو بوو لە پێشانگەکەدا، لەبارەی تابلۆکانەوە بە رووداوی راگەیاند، تابلۆکانی هونەرمەند بەر لە هەموو شتێک کوردایەتی تێدایە، ئەوە دەردەخات کە سەربەرزبن بەو کەسایەتییانەی لە نێو کورددا هەڵکەوتوونە. 
 
دارا محەممەد عەلی، خاوەنی دەیان پێشانگەی تایبەت و هاوبەشە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات، چەند کتێب و نامێلکەیەکی تایبەت بەو هونەرە چاپکردووە، بەشێکی زۆریان تایبەتە بە هونەری وێنەکێشان بۆ منداڵان.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچێکی بێ سەرپۆش لە پێشانگەی مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخی تاران

لە تاران تابلۆی پیکاسۆ و وارهۆڵ خرانەڕوو

لە کاتێکدا ئێران بەردەوام لەگەڵ رۆژئاوا رووبەڕووی گرژی دەبێتەوە، لە تاران پێشانگەیەکی تایبەت بە بەرهەمی هاوچەرخی هونەرمەندانی رۆژئاوایی کرایەوە، تێیدا بەرهەمی پابلۆ پیکاسۆ و ئاندی وارهۆڵ خرانەڕوو.