گوڵشاه چۆمئۆغلو لە تەمەنی 38 ساڵیدا کۆچیی دواییکرد

30-05-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن گوڵشاه چۆمئۆغلو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوڵشاه چۆمئۆغلو، ئەکتەری تورک کە بە زنجیرەی "لە بیرم مەکە" ناوبانگی پەدایکرد، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 38 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو هونەرمەندە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بڵاوکرایەوە کە رۆژی چوارشەممە 29ـی ئایاری 2024 کۆچی دواییکردووە. بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوای نوێژی نیوەڕۆ، تەرمی بە خاک بسپێردرێت.
 
ئەو ئەکتەرە دوو ساڵ بەر لە ئێستا کچەکەی لەدایکبووە و دوای ئەوە چارەسەری کیمیایی بۆ نەخۆشییەکەی وەرگرت.
 
گوڵشاه چۆمئۆغلو، لە 30ـی نیسانی 1986 لە ئەنقەرە لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکە لە زانکۆی بیلنکت لە ئەنقەرە، لە ماوەیەکی کورتدا توانی ببێتە یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی درامای تورکیا. 
 
گوڵشاه، جگە لە دراما، لە چەندین بەرهەمی شانۆییشدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە