چۆپی فەتاح ڤیدیۆ کلیپی کەرکووکی بڵاوكردەوە

01-06-2016
هیوا سەڵاح
.....
.....
نیشانەکردن چۆپی فەتاح
A+ A-

رووداو- هەولێر

کەرکووک ناوی ڤیدیۆکلیپێکی نوێی خانمە هونەرمەند چۆپی فەتاحە، كە بەشێوازی سینەمایی وێنەگیراوە و 100 كەس بەشدارییان تێدا كردووە.

چۆپی فەتاح، ئەو کلیپەی بۆ کەرکووک کردووە، مێژووی شارەکە لە سەردەمی بندەستیدا دەگێڕێتەوە.  
چۆپی لە کلیپەکەدا وەک کچێکی گوندەکانی دەڤەری گەرمیان دەردەکەوێت کە لەبەر شاڵاوی ئەنفال، بندەستی سەردەمی بەعس مەینەتی زۆریان چەشتووە. 

دەرهێنەر، سینارست و تیمە هونەریەکە هیزێکی هونەری زۆریان بە کلیپەکە داوە 100 کەس وەک ئەکتەر بەشداری تیا دەکەن.

چۆپی لەڕێگەی گۆرانییەوە هەست و خۆشەویستی خۆی بۆ شاری کەرکووک دەربڕیوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئازار و مەینەتییەکانی خەڵکی دەڤەری کەرکووک و گەرمیانی لە سەردەمی رژێمی بەعس نیشانداوە.  


ڤیدیۆ کلیپەکە لە دەڤەری گەرمیان لە گوندی ساتی و شارۆچکەی قەرەهەنجیر تۆمارکراوە.  نیما جەلیلیان لەگەڵ ستافێک لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

گۆرانی کەرکووك ئاوازی هونەرمەند بورهان موفتیزادەیە، ئیحسان فەتاح باوکی چۆپی تێکست و سیناریۆی بۆ نوسیووە، بابەك شەریفی کاری ئامادەکردن و دابەشکردنی میوزیکی بۆ کردووە. لەم بەشەی کلیپەکەدا چۆپی بۆ کەرکوک گۆرانی دەڵێت و ئاگری بابەگوڕگوڕ لە باکگراوندیدا ناوچەکەی رووناککردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە