رووداو دیجیتاڵ
ئاریان لەتیف، شێوەکاری کورد، لە پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاریدا لە ڤێنسی ئیتاڵیا بەشداربوو، تێیدا بەرهەمی 93 شێوەکار لە 42 وڵاتەوە خرانەڕوو.
پێشانگەکە لە 15-29ـی ئازاری 2024 کرایەوە، تێیدا تابلۆ، پەیکەر، ڤیدیۆ ئاڕت و بەرهەمی پێرفۆرمانس خرانەڕوو.
ئاریان لەتیف، بە رووداوی راگەیاند، بە یەک تابلۆ لە پێشانگەکەدا بەشداربوو، ناوڕۆکی کارەکەی لەبارەی سرووشت و گەڕاندنەوەی ژینگە بوو بۆ شێوە جوانەکەی کە ئێستا لە تێکچووندایە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شێوەکارانی تەواوی وڵاتانی ئەوروپا لە پێشانگەکەدا بەشداربوون، ئەو تاکە شێوەکاری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بوو لە پێشانگەکەدا.
ئاریان لەتیف ئەحمەد، لە 1994 لە سلێمانی لەدایکبووە و دانیشتووی ئەو شارەیە، دەرچووی بەشی تیشکە لە پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، دەستپێکی کاری هونەریی لە 2014ـە بووە.
لە 20 پێشانگەی هاوبەشی نێوخۆیی و حەوت پێشانگەی هاوبەشی نێودەوڵەتیدا، لە وڵاتانی تورکیا، یۆنان، کۆریای باشوور، لوبنان و ئیتاڵیا بەشداربووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ