هەڵکەوت زاهیر لە ئوردون خەڵاتدەکرێت

30-01-2017
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری میوزیک
A+ A-
رووداو – هەولێر

بڕیار وایە لە رۆژی 4-ی شوبات، لە عەممان-ی پایتەختی ئوردون، لە رێورەسمێکی تایبەتدا هەڵکەوت زاهیر-ی ئاوازدانەری کورد خەڵات بکرێت.

هەڵکەوت زاهیر لەوبارەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداو-ی راگەیاند، کە خەڵاتکردنەکەی لە لایەن دەزگایەکی نێودەوڵەتی عەرەبی رێکخراوە، لە بەرامبەر گرنگیدان بە کاری هونەری و کارکردن بۆ هونەرمەند و کولتووری جیاواز و وڵاتانی جیاواز خەڵاتەکە وەردەگرێت.

هەڵکەوت زاهیر یەکێکە لەو ئاوازدانەرە کوردانەی کە زۆرترین ئاوازی لە لایەن هونەرمەندانی کورد و عەرەب کراونەتە گۆرانی، لە ماوەی رابردوو ئاوازی گۆرانی بۆ کوردستان بۆ هەریەکە لە هونەرمەندان مەیادە حەناوی، سەمیرە سەعید، دیانا کەرەزۆن و چەندین هونەرمەندی دیکەی عەرەب داناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە