دێپیکا پادوکۆن لەبەردەم سەلمان خان كڕنووش دەبات

29-11-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن سەلمان خان دێپیکا پادوکۆن
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان

دێپیکا پادوکۆن ، خانمە ئەستێرەی بۆڵیوود، لەبەرنامەیەکی راستەخۆدا کڕنووش بۆ ئەکتەری بۆڵیوود سەلمان خان دەبات و داوای هاوسەرگیری لێ دەکات.



سەرەڕای هەبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەری هیندی رانڤیر سینگ، بەڵام دێپیکا لەبەرنامەی" Bigg Boss 9 "، کە سەلمان خان پێشکەشی دەکات، وەک دیمەنێکی سۆزداری نێو فیلمەکان کڕنووش دەبات و دەستی بۆ بەرز دەکاتەوە و داوای هاوسەرگیری لێ دەکات، بەڵام سەلمان خان رەتیکدەکاتەوە.



ئەم هەڵسوکەوتەی نێوان دێپیکا و سەلمان خان وەک رۆڵبینینێک بوو، واتە تەنیا بۆ خۆشی و پێکەنینی  بینەر بووە، چونکە دێپیکا ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگی هیندی رانڤیر هەیەو لەوانەیە بە پڕۆسەی هاوسەرگیری کۆتایی بێت.



دوای ئەوەی وێنەی کڕنووشەکەی دێپیکا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە، دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە، زۆر لەهەوادارانی دێپیکا تووشی شۆک بوون، بەڵام کاتێک راستی بابەتەکەیان بۆ روونکرایەوە سەدان کۆمێنت و لایکیان بۆ وێنەکە کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە