تۆم کروز دوو ساڵە کچەکەی نەبینیوە

29-11-2015
هیوا سەڵاح
نیشانەکردن تۆم کروز
A+ A-

رووداو- ئاژانسەکان
تۆم کروز، ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود، 800 رۆژە کچە 9 ساڵانەکەی نەبینیوە،ئەمەش بەهۆی بیروباوەڕی ئایینی کلێسای سینتولوژیاو هاوژینی پێشووی بووە.



بەپێی راپۆرتەکانی گۆڤاری " The National Enquirer " و رۆژنامەی دەیلی مێلی بەریتانی، زیاتر لە دوو ساڵە تۆم کروز نایەوێت  سوری کچە 9 ساڵانەکەی ببینێت، بەبیانوی ئەوەی بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر پەیرەوکردنی ئایینەکەی نەبێت، کە زۆر باوەڕی پێی هەیە، ئەویش ئایینی سینتولوژیایە.

ئەمە یەکەمین جار نییە تۆم کروز بەهۆی بیروباوەرەکەی لە خێزانەکەی دوور دەکەوێتەوە، بەڵکو چەند مانگێک لەمەوبەر کچە گەورەکەی شووی کرد، بەڵام ئەو لە مەراسیمی هاوسەرگیرییەکەی ئامادەنەبوو.



هەر ئەم بیروباوەڕەی تۆم بووە هۆکاری جیابوونەوەی لە هاوژینەکەی، کە بەناوی کاتیی هۆلماز بوو،دواتریش کاتیی لە ساڵی 2012 بەیەکجاری جیابوونەوەی خۆی لە تۆم کروز ئاشکرا کرد.

تۆم کروز، لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٢ و، بەرهەمهێنەری فیلم و ئەکتەرە، لەگەڵ ئەوەشدا هەڵگری خەڵاتی ئۆسکارەو سێجاریش خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەستهێناوە، تۆم کروز لەتەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە، واتە لەساڵی ١٩٨١، فیلمی Taps یەکەم فیلم بووە کە تۆم کروز رۆڵی سەرەکی تێیدابینیبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە