حەسەن یوسف کۆچی دواییکرد

29-10-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن حەسەن یوسف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

حەسەن یوسف، ئەکتەری ناسراوی میسری، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دواییکرد و کەمێک پێش ئێستا هەواڵەکە لەلایەن براکەیەوە بڵاوکرایەوە.
 
محەممەد یوسف، برای ئەو هونەرمەندە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، کەمێک پێش ئێستا براکەی حەسەن یوسف کۆچی دواییکرد.
 
حەسەن یوسف لە 14ـی نیسانی 1934 لە میسر لەدایکبووە، لە چەندین بەرهەمی سینەمایی و تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی گێڕاوە، سەرەتا ژیانی هاوژینی لەگەڵ لبلبە، ئەکتەری میسری پێکهێناوە و هەشت ساڵ پێکەوە بوونە، دواتر ژیانی هاوژینیی لەگەڵ شەمس بارودی، ئەکتەری میسری پێکهێناوە و تاوەکو مردنیشی پێکەوە بوون. 
 
ئەو هونەرمەندە جگە لە ئەکتەری، کاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە، بۆ ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دوورکەوتەوە، دواتر لە چەند بەرەهەمێکدا بەشداربووە، ئەمساڵ رایگەیاند، لە دوای ئەوەی کوڕەکەی لە 2023 بە خنکان گیانی لەدەستدا، بە یەکەجاری لە کاری هونەری دوورکەوتەوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە